Telegram Group Search
مرۆڤ بۆ ئەوەی کارەسات ببینێت، پێویست ناکات سەیری مێژوو بکات، سەیری ئاسمان بکات، سەیری زەوی بکات؛
تەنیا بەسە لە ناخی خۆی بڕوانێت

بەختیار عەلی"

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
هەموو نامۆن و من تاک و غەریبم
نەماوە ئاشنا
بۆ کوێ نەزەر کەم؟🖤

#جەلال_مەلەکشا
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
خودایە زۆر نا
تەنیا یەک جاری تر لەگەڵ ئەو کۆم کەوە...
🫠🤍
تۆ تەنانەت نەبوونیشت،
له بوونی زۆر کەس جوانتره :)


#نووسراوەی_سەر_دیوارەکان

Tel⇔ @mlwankay_shin
تۆ به‌قه‌د ماچی دوای ئازادی جوانی !
چێژ وەرگرتنیان فێر نەکردووین!

له گەرما دەناڵێنین، له سەرما هەڵدێین
له قەرەباڵغیدا پەشێو دەبین و له
خەڵوەتدا له دەس تەنیایی قین دەکەین...
تەواوی حەفته چاوڕەێی گەیشتنی ڕۆژی پشووین و ئاخری حەفتەش بێتاقەتیمان
خەتای ئێوارەی هەینیەو بەس!
دایمه چاوەڕێی دوایی هاتنی ڕۆژانێکین
که باشترین ڕۆژانی ژیانمان پێک ئەهێنن:
قوتابخانه، زانکۆ، کار، تەنانەت له سەفەریش بەردەوام بیر له گەیشتن به شوێنی مەبەست ئەکەینەوه
بێ ئەوەی چێژ له ڕێگا وەربگرین!
بێ ئاگا لەوەی که ژیان هەر ئەو ساتانه بوون که دەمانویست زوو تێپەڕ بن...

👤 #دکتۆر_حێسابی

Tel⇔ @mlwankay_shin
ئه‌ی مه‌رگ!
ئه‌ی که‌شتیه‌وانی پیر
کاتی هاتووه‌
بنه ‌و بارگه‌مان هه‌ڵبگرین
ئه‌م وڵاته‌ هیلاکی کردین

ئه‌ی مه‌رگ
با به‌ڕێکه‌وین!


#شارڵ_بۆدلێر
💠 پێشەوا قازی محەممەدی نەمر و مامۆستایان هەژار و هێمن لە سەر مەرقەدی شێخ شەمسەدین بورهانی لە دێهاتی خانەقا

Tel⇔ @mlwankay_shin
چیت پێ بڵێم؟

بڵێم برینم هێندە قووڵ بووە کە درەختێک ئەتوانێ لەناوی دا بڕوێت؟

بڵیم غەمگینم و مەرگیش کارێک ناکات!
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
@mlwankay_shin

🥀 کوردم و... 🥀

کوردم و داوای حقووقی پایماڵی خۆم دەکەم
ماڵی خۆمە موڵکی کورد داوایی ماڵی خۆم دەکەم

موڵکی کوردستان کە ئیرسی باب و باپیری منە
ئیدیعای هەق و کەلەپووری حەڵاڵی خۆم دەکەم

گەرچی لای ئاغای خەیاڵی خاوە میللیەت
من لەلام باشە، هەتا ماوم خەیاڵی خۆم دەکەم

من لە دەس بێگانە قەت ناکەم شکایەت ئەی ڕەفیق
گەر شکایەت کەم لە چنگی مام و خاڵی خۆم دەکەم

ناسیحا! بەس پێم بڵێ فیکری مەحاڵە فیکری تۆ
نسحەتم ناوێ ئەمن فکری مەحاڵی خۆم دەکەم

ڕۆژێ شێخم دیت و پێم گوت هەتبێ حیسسی میللیەت
پێی گوتم من چم لەوانە داوە، سواڵی خۆم دەکەم

من ئیتر ماهووت و شاڵی ئەجنەبی ناکەم لەبەر
ڕانک‌وچۆغەی خۆم لە بوووزووی ڕەنگی شاڵی خۆم دەکەم

چیدی من زەحمەت لە بۆ منداڵی خەڵکی ناکشێم
عیلم و زانست و هونەر فێری مناڵی خۆم دەکەم

یا دەڕێژم خوێنی پاکی خۆم لەسەر ئەم مەقسەدە
یانە فیکرێ بۆ برای ڕووت و ڕەجاڵی خۆم دەکەم

چاوەدێری ڕۆژی خۆشی جێژنی سەربەستیم ئەمن
گەر مودارا وا دەگەڵ ئەمڕۆژی تاڵی خۆم دەکەم!

مامۆستا هێمن"

Tel⇔ @mlwankay_shin
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
Please open Telegram to view this post
VIEW IN TELEGRAM
بوونی شتێک بۆ وتن و
نەبوونی کەسێک بۆ بیستن زۆر سامناکە
!
2024/06/12 02:07:47
Back to Top
HTML Embed Code: